به‌پێی ڕاپۆڕتی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی فارس، ئه‌و كارگه‌یه به ماوه‌ی ٨ كاتژمێر، بابه‌تی ئه‌لفبێی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له سهمهنهكان، هاوكاری نێوان سهمهنهكان، دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی نێوان سهمهنهكان، شێوازه‌كانی ڕاكێشانی سه‌رنجی پشتیوانانی ماڵی بۆ سهمهنهكان، گهڵاڵهنووسی له سهمهنهكان، به‌ڕێوبردنی دانیشتنه‌كانی ئیداری له سهمهنهكان و ڕاپۆڕتنووسی له سهمهنهكان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌تین لۆتفی، فێركاری كارگه ئاراسته كرا. ئه‌و كارگه‌یه به به‌شداری ٣٠ كه‌س (١٤ ئافره‌ت و ١٦ پیاو) له به‌ڕێوبه‌ران و لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ١٦ بنكه‌ی پێوه‌ندیدار و سه‌ر به جه‌ماعه‌تی لقی فارس به‌ڕێوه چوو كه له كۆتایی كارگه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی به‌شداری له كارگه به به‌شداربووان پێشكه‌ش كرا.
ئه‌و كارگه‌یه له‌لایه‌ن جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی فارس و به هاوكاری بنكه‌كانی پێشه‌نگانی زانستی شاری گه‌له‌دار و باڵوێزانی ته‌ندروستی شاری ئوز به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونه‌کان